پۆلیسی گەرمیان پلانی بڕینی بانكێك پوچەڵ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بە تۆمەتی پلان دانان بۆ دزینی بانكی جیهان لە كەلار، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە ویستویانە لە ڕۆژانی پشووی جەژندا بانكەكە ببڕن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاریی و چاودێریی ورد لەسەر تۆمەتبارێك، كە پاسەوانی بانكی جیهانە لە كەلار، ماوەی دوو مانگە پلانی دزینی بانكەكەی داڕشتووە و بەرنامەی دانابوو لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان بانكەكە ببڕێت .

لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەو پلانە پوچەڵ بكەنەوە و دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن، كە یەكێكیان پاسەوانی بانكەكەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەكەبوە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا لەپێش دادوەری لێكۆلینەوەی كەلار دانی نا بەتاوانەكەیدا و لەئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی444 بەندكراوە و لێكۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا