چەند یاریزانێكی دیكەی كورد بانگهێشتی لاوانی عێراق كران

راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق شەش یاریزانی دیكەی كوردی بانگهێشتی لاوانی عێراق كرد بەوەش ژمارەی یاریزانە كوردەكان لە هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە 10 یاریزان.

چوار لەو یاریزانانە یاریزانی لاوانی یانەی برایەتین دوو یاریزانەكەی دیكەش لە تیپی لاوانی زاخۆن لە مەشق و راهێنانەكاندا توانیان سەرنجی عیماد محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ خۆیان رابكێشن و بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقیان بكات.

بە چوونی ئەو شەش یاریزانەش ژمارەی یاریزانە كوردەكان بۆ هەڵبژاردەی عێراق بۆ 10 یاریزان بەرز بوەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا