ریاڵ سوپرایز بۆ مباپێ دەكات

میدیاكانی فەڕەنسا بڵاوكردەوە، ریاڵمەدرید بە سوپرایزێك دەیەوێت پێش كۆتایهاتنی بۆندەكەی لەگەڵ پاریس مباپێ بهێنێتە ریزەكانییەوە.

ئەو میدیایانە باس لەوە دەكەن، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید دەستیكردووە بە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئیمباپێ و كردووەو پەیوەندییان بە بەرپرسانی پاریسەوە كردووە تاوەكو ئەو هێرشبەرە ببەنە ریزەكانیانەوە.

گرێبەستی مباپێ لە هاوینی 2022 كۆتایی دێت، یاریزانەكەش نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە، ئەوەش بەرپرسانی پاریسی نیگەران كردووە، بەوهۆیەشەوە گەر لەم هاوینەدا نەیفرۆشن ئەوا لە هاوینی داهاتوودا بێبەرامبەر یانەكەیان جێدەهێڵێت.

ماوەیەكی زۆرە ئەو یاریزانە خواستی ئەوەی هەیە پەیوەندی بە ریاڵمەدریدەوە بكات، بەڵام تەواو نەبوونی وادەی گرێبەستی گرفتی گواستنەوەی یاریزانەكەی راگرتووە.

میدیا فەرەنسییەكان ئاماژەیان بەوەكرد، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان بە بەرپرسانی ریاڵ مەدریدیان وتووە، ئەوان نیازی فرۆشتنی مباپێیان نییە، بەهیچ شێوەیەك و بەهیچ نرخێك، بەڵام مەدریدییەكان بە هەڵوێستی یاریزانەكە دڵخۆشن، چونكە ئەگەر مباپێ رازی نەبێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە، یانەی پاریسی ناچارە بیفرۆشێت و بە نرخێكی كەمتریش لە بەهای راستەقینەی خۆی لە بازاڕدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا