ئەو وڵاتەی کۆرۆنا لەبیری کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاری نیامی پایتەختی کۆماری نەیجەر لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، بەشی پزیشکی تایبەت بە نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەی چەند مانگێکە بە بەتاڵی ماوەتەوەو لەسەر پەنجەرەکانی ئەو نەخۆشخانەیە تۆز و خۆڵ نیشتووە، دەمامکیش لەو وڵاتە بە ڕێژەیەکی زۆر کەم نەبێت بوونی نییە.

“هەژارترین وڵاتی جیهان لە نەهامەتییەکانی کۆرۆنا ڕزگاری بووە”

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تێدەپەڕێت و هیچ کەسێکی نوێ لە کۆماری نەیجەر تووشی کۆرۆنا نەبووە، داواکاریش بۆ ڤاکسینی دژی کۆرۆنا زۆر کەمە و تەنانەت حکومەتی ئەو وڵاتە هەزاران ژەمی لەو ڤاکسینەی بۆی دابین کراوە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی ناردووە.

ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی لە ژمارەی ڕۆژی شەممە 17 ی تەموزی 2021 دا بڵاویکردووەتەوە، هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەتەوە یەکگرتووەکان وڵاتی نەیجەر کە هەژارترین وڵاتی جیهانە خستە لیستی یەکێک لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەهۆی کۆرۆناوە لە وڵاتانی ئەفریقا بەردەکەوێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی کرد ملیۆنان کەس تێیدا ببنە قوربانی.

دوای تێپەڕینی زیاتر لە ساڵێک بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا ئێستا وڵاتانی ئەفریقا بەدەست شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنن، بەڵام دۆخەکە لە وڵاتی نەیجەری ئەو کیشوەرە بەتەواوی جیاوازە، ئەم وڵاتە سەرەڕای ئەوەی دووچاری چەندین تەحەدای ئەمنی و ئابوری بووەتەوە بەڵام یەکێکە لەو کەمترین دەوڵەتانەی ناوچەکە کە لە نەهامەتییەکانی کۆرۆنا ڕزگاری بووە.

“لەماوەی مانگێکدا تەنها 198 حاڵەتی کۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا تۆمارکراوە”

ڕۆژنامەکە  لەبارەی هۆکارەکانەوە دەڵێت، کەشوهەوا وشک و گەرمەکەی و دووری نێوان ناوچەکانی و لاوازی پەیوەندی ناوچەکان و هاوکات کەمی تەمەنی خەڵکی وڵاتەکە وای کردووە ئەو وڵاتە ببێتە کەرەستەی توێژینەوەیەکی وردی شارەزایانی ڤایرۆس لە جیهاندا.

لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە وڵاتی نەیجەر کە 24 ملیۆن دانیشتووی هەیە  تەنها 194 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە، لەوکاتەشی کە ڤایرۆسەکە لە ئاداری ٢٠٢٠ لەو وڵاتەدا بڵاو بووەتەوە تەنها پێنج هەزار و 500 کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا