لەزیندانەكانی دهۆك ئەشكەنجەی خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان دراوە

پۆڵەتیك پرێس:
زیاتر لە 70 كەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەپارێزگای دهۆك دەستگیركراوەو بەپێی بەدواداچوونی پەرلەمانتارێكیش زیندانییەكان ئەشكەنجە دراون.

ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق بەدواداچوونی بۆ ژمارەی زیندانییەكانی  زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك كردووەو ئاشكرایكرد، كە زیاتر لە 70 كەس بەتۆمەتی بەشداری لەخۆپیشاندانەكان دەستگیركراون.

ئەحمەد حاجی رەشید لەمیانی لێدوانێكی ئاشكراشیكرد، كە ئەو ژمارەیەی دەستگیركراون، زۆرینەی زۆریان كەسانی ئاسایی بوون‌و لەزیندانەكانیش ئازارو ئەشكەنجە دراون.

سەرەتای ئەم هەفتەیە خۆپیشاندان لەشاری زاخۆی سەر بەپارێزگای دهۆك ئەنجامدراو دوای خۆپیشاندانەكەش هێزە ئەمنییەكان چەندین كەسیان دەستگیركرد، كە ئەوە كاردانەوەی دروست كردووە.

ئەحمەد حاجی رەشید باسی لەوەش كردووە، ئەنجامی بەدواداچوونەكانیان دەگەیەننە پەرلەمانی عێراق‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، جا لەناوخۆی عێراق بێت یان لەدەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا