خواردنی شوکولاتە لەم کاتەدا چەوری دەسوتێنێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەو توێژینەوە زانستیانەی زانایانی زانکۆی مۆرسیای ئیسپانیا کردویانە دەریانخستووە خواردنی ئەو شوکولاتانەی شیر لە پێکهاتەکەیاندا هەیە لە بەیانیاندا سوودی هەیە و نابێتە هۆی زیاد بوونی کێش.

توێژینەوەکان باس جەخت لەوە دەکەنەوە خواردنی ڕێژەیەکی کەم شوکولاتە لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری و کەم کردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن، خواردنی شوکەلاتەی بە شیر کاتژمێرێک دوای لەخەو هەستان یان کاتژمێرێک پێش نوستن خواستی خواردن و شیرینی کەم دەکاتەوە و یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی خەوێکی باشتر دەدات.

شوکولاتەی بە شیر بەو شێوازە و لەو کاتانەدا دەتوانرێت بێ هیچ ترس و دڵەڕاوکێییەک بخورێت، چونکە نابێتە هۆی زیاد بوونی کێش، بەڵکو هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە و چەوری دەسوتێنێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا