عەلی حەمەساڵح: داھاتی پێویست ھەیە بۆ ئەوەی موچە بەبێ لێبڕین بدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەبارەی وردەکاری ئەو داهاتەی پێویستە بۆ دابینکردنی موچە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “تەنیا بەداهاتی فیعلی کە هاتووەتە خەزێنەی گشتی دەسەلمێت، کە دەتوانرێت پاشەکەوت نەمێنێ و پڕۆژەی خزمەتگوزاریش دەستپێدەکاتەوە”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

وردەکاری ئەو داھاتانەی زیاترە لەپارەی پێویست بۆ موچە

بەڵێ داھاتی پێویست ھەیە بۆ ئەوەی موچە بە بێ لێبڕین بدرێت..

بەبێ ئەوەی باسی نەمانی قاچاخی و کۆمپانیاکاری خاڵی سنوری و زیادبوونی داھاتی نەوت و وەرگرتنی باج لە ھەموو گەورە باجدەران بکەین.. تەنیا بە داھاتی فعلی کە ھاتووەتە خەزێنەی گشتی و لێرەدا بە وردەکاری و پشتبەشتن بە بەڵگەکان دەیخەینەڕوو، دەسلمێت کە دەتواندرێت پاشەکەوت نەمێنێ و پرۆژەی خزمەتگوزاریش دەستپێدەکاتەوە.

چۆن؟

پارەی پێویست بۆ موچە (٨٩٦) ملیار دینارە..

-داھاتی نەوت بۆ خەزێنە مانگی پێشوو (٣٥٠) ملیۆن دۆلار بووە(بەرمیلێک ٢٥ دۆلار) دەکاتە(٥١٤) ملیار دینار.

-(٢٠٠) ملیار دینار بەغدا..

-(٢٠) ملیار دیناری پارەی ھاوپەیمانان..

واتە: بەبێ داھاتی ناوخۆ ٨٢٪‏ موچە دابین بووەو بۆ پێدانی موچەی تەواو (١٦٢) ملیار دینار پێویستە لە داھاتی ناوخۆ..

ئایا داھاتی ناوخۆ دەتوانێت ئەم بڕە دابین بکات؟

بەڵێ: ئەگەر مانگی دووی ئەم ساڵ بە پێوەر وەربگرین داھاتی ناوخۆ کە ھاتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ تەمویلی موچە (٣٧٣) ملیار دینار بوە.. بڕی (١٦١) ملیار دیناری سلێمانی کە ٤٣٪‏ دەکات و بڕی (٢١٣) ملیار دیناری ھەولێر و دھۆک کە ٥٣٪‏ دەکات..

واتە: ئەگەر داھاتی ناوخۆ بۆ تەمویلی موچە وەک مانگی دووی ئەم ساڵ بێت ئەوا کۆی داھات ( ٢١٢) ملیار دیناری زیاترە لە موچە.. ئەگەر ٥٦٪‏ کەمیکردبێت ھێشتا بەشی موچە بەبێ لێبڕین دەکات..

تێبینی: ڕەچاوی خەرجی بەکاربردن کراوە و ئەم نوسینە تایبەتە بەو پارانەی لە ڕابردوودا بۆ موچە بەکارھاتووە..

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا