پۆڵەتیک پرێس
بادەم یەکێکە لەو چەرەساتانەی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڕێژەیەکی زۆر مادە سوودبەخشەکان و دژەئۆکسان و ترشە چەوریەکانی تێدایە، توێژینەوەکان دەریانخستووە بادەم کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.
سوودە تەندروستیەکانی بادەم:
-باەم ڕێژەی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە و کرداری ئەنسۆلین باشتر دەکات
-یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات
-ڕێژەیەکەی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە کە سوودێکی زۆری بۆ قژ و پێست و مێشک هەیە
-ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکات
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پڕۆتینەکان ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات
-یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و پاکی دەکاتەوە
-ڕێگری لە توشبوون بە کێشەکانی دڵ دەکات وەک جەڵتەی دڵ و مێشک
-زەیتی بادەم سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی قژ هەیە