ریاڵ مەدرید كیلینی دەوێت

بەپێی هەواڵی میدیا ئیتاڵییەكان یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهۆی ئاستە بەرزەیەكەوە دەیەوێت یاریزانی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی جیۆرجیۆ كیلینی بگوازێتەوە ریزەكانی.

ئەو میدیایانە لە زاری سەرچاوەكانیانەوە باس لەوەدەكەن، بەهۆی ئەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی یوڤینتۆس كۆتایهاتووە، ئێستا كیلینی بەبێ یانەیە.

سەرچاوەكە دەشڵێت، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر داواكاری كارلۆ ئەنچیلۆتی دەیەوێت كیلینی بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی ئەویش بەبۆندێكی خۆڕایی.

ئەو هەوڵەی ریاڵ مەدرید دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردودا بەهۆی ئەوەی نەگەشتنە رێككەوتن سێرجیۆ رامۆس كاپتن و بەرگریكاری سەرەكی یانەكە ریاڵ مەدریدی بەجێهێشتوو رووی لە پاریس سان جێرمان كرد، بەوهۆیەشەوە ریاڵ دەیەوێت بە كیلینی شوێنی ئەو یاریزانە پڕ بكاتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی لە یۆری 2020 ئاستێكی بەرزی نیشانداو توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نازناوەكە بەدەستبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا