هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە بەجۆرێک، لەماوەی هەفتەی رابردوودا عێراق رۆژانە 182 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

لەڕاپۆرتێکیدا ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، تێکڕای نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لەکۆی هەشت وڵات گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 135 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەر رۆژێک و بەبەراورد بەهەفتەی پێشووتر 944 هەزار بەرمیل نەوت کەمیکردووە.

ئەوەش هاتووە، ئەمریکا رۆژانە 182 هەزار بەرمیل نەوتی لەعێراقەوە هاوردە کردووە و ئەم رێژەیەش بەبەراورد بە هەفتەی پێش خۆی کەمیکردووە کاتێک تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 229 هەزار بەرمیل نەوت بوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تێکڕای ئەو نەوتەی هەفتەی پێشووتر ئەمریکا هاوردەی کردووە لەو هەشت وڵاتە، گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 79 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا