پۆڵەتیک پرێس
هیچ دەزانیت دەربارەی جۆرەکانی پێستی منداڵ، لە هەندێک حاڵەتدا پێستی منداڵ توشی وشک بوونەوە دەبێت بە چەند هۆکارێکی جیاواز.
هۆکارەکانی وشک بوونەوەی پێستی منداڵ
١-بە هۆی بەرکەوتنی هەوای سارد و گەرمەوە دەبێت هەندێک کات.
٢-دانانی منداڵ لە شوێنی گەرم و داخراو، دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی پێست، لە وەرزی زستاندا،
٣-هەروەها بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
بۆ ئەوەی منداڵەکەت بە دوور بگری لە وشک بوونەوەی پێست ئێمە هەندێک ئامۆژگاریت دەکەین.
١-دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی سابون بۆ پێستی ممداڵەکەت، هەروەها سابونی بۆندار باشتر وایە سابونی سادەو بێ بۆن بەکار بهێنیت.
٢-منداڵەکەت بە باشی وشک بکەرەوە دوای شتنی.
٣-بەکارهێنانی زەیت و کرێمی شێدارکەرەوەی سروشتی، دوای شتنی منداڵ ڕاستەوخۆ.
٤-هەروەها دوای ئەوەی مەلە بە منداڵەکەت دەکەیت، بەباشی منداڵەکەت بشۆو وسکی بکەرەوە با کلۆر و خوێی ئەو ئاوە بە جەستەیەوە نەمێنێت.