پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌ندامێكی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت “كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت، تا ئێستاش روون نیه ئه‌و بڕیاره سیناریۆیه یاخود پاشگه‌ز نابێته‌وه”.
لەهەنگاوێكی لەناكاودا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر كشانەوەی خۆی لەحكومەتی ئێستا و داهاتووی عێراق راگەیاند و بایكۆی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیشی كرد كە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند: “كشانه‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ره‌وتی سه‌در له‌هه‌ڵبژاردن كه هێزی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه‌یه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا نازانرێت كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در سیناریۆیه، یاخود له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز نابێته‌وه”.
وتیشی، “بارودخی عێراق له‌ڕووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه ناسه‌قامگیره و بارودۆخه‌كه به‌گشتی ئاڵۆزی پێوه دیاره، هاوكات كۆمسیۆنیش رایگه‌یاندووه، كه هه‌رلایه‌نێك بكشێته‌وه قبوڵناكرێت چونكه كاتی كشانه‌وه نه‌ماوه”.
سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌ی به‌رپرس و لایه‌نگرانی سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌در له‌حكومه‌تی عێراق، ئه‌ڵماس فازڵ وتی، “هه‌ندێك كات له‌ده‌زگا حكومییه‌كان كه نوسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر سوربن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه ره‌زامه‌ندی یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی گرنگیه‌كی نابێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاری كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در له هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان هه‌بووه، به‌شدارینه‌كردنی پێویستی به چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌یه به‌هه‌ڵبژاردندا، چونكه ئه‌گه‌ر له‌حكومه‌ت بكشێنه‌وه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، واده‌كات بارودۆخی به‌غدا ناسه‌قامگیر بێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئه‌گه‌ره‌كان جارێ كراوه‌ن یه‌كلانه‌بونه‌ته‌وه به‌ڵكو له‌مانگی داهاتوودا گۆرانكاری زۆر رووده‌دات، چونكه ئه‌و كشانه‌وه‌یه خۆی له‌خۆیدا بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردن.