چۆن دەتوانین کەسێکی خۆڕسک و خۆکردە بین؟ 

پۆڵەتیک پرێس-

ڕەنگە ژیان کردن بەشێوەیەکی خۆکردەو و بێ پلان کارێکی ئەوەندە ئاسان نەبێت ،بەڵام (ئیمپرۆڤیسێرە – ارتجال – خؤزايي )بکەین لەژیانی ئاسایی ڕەنگە میتۆدێکی باش بێت بۆ ئەوەی بتوانی بوێرو چالاک بیت و دەرئەنجامت هەبێت.

کاتێک کە مرۆڤ خۆی لە شتی چاوەڕوان نەکراو بەدووردەگرێ و ئەیەوێت هەموو شتەکان بە جوانی و ئاسایی بڕوات.لێرەدا کۆمەڵە شتێک لەدەست دەدات کە بەریان نەکەوتووەو لە کۆمەڵە هەست و چرکەساتێک بەدوور دەبێت کە لە پلانەکانی ئەودا نەبوونە و بەردەوام خۆی لێیان لاداوە.لێرەدا بلۆک کردن دروست دەبێت ،بەو مانایەی کە شتێکی تاقی نەکردوۆتەوە و نازانی چۆنە ئەڵێ نا.کاتێکیش شتێک لەدەرەوەی پلانی ئەو بێت ئەوا نازانێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکات و ئەتاسێت.بۆ ئەوەی بتوانین لە ژیان داهێنەر و چالاک بین پێویستە بەریەککەوتن و کاردانەوە هەبێت لەگەڵ ئەو شتانە کە لەدەرەوەی پلانی ئێمەدان.

١/ دوورکەوتنەوە لە پلانی پێشوەختە
کەم جار ژیانکردن بە پلان ئەڕوات ،بەڵام ئێمەی مرۆڤ وا ڕاهاتووین کە بە لیستەو پلان و ژمارەکردن ژیان بکەین .ئەم بە پلانکردنەی ژیان ئەبێتە ڕێگر لە تاقیکردنەوەی شتی تازە.ئەگەر تۆ کەسێکی واڕاهاتووی کە ژیان بە لیستەو پلان بکەیت ئەوا کارێکی ئاوا ئاسان نابێت کە واز لەم هەموو خشتەو هەنگاوی ڕۆژانەت بهێنیت .بەڵام دەکرێت کە لەهەنگاوی یەکەم دوو رۆژێک لە هەفتە واز لە پلان و لیستە بێنیت خۆڕسکانە و سپۆنتانیەتێت بیت دوور لە چوارچێوەی دیاریکراو ژیان بکەیت.

٢/ یاساو ڕێسای خۆت داڕێژە ( دوور لە یاسا باوەکان)
هیچ ڕێگاو پلانێکی دیارکراو نیە کە بەگەرەنتی تۆ بگەیەنێتە ئایندە.دەکرێت ڕێگایەکی تایبەت بەخۆت بدۆزیتەوە یان دایهێنیت ،ڕەنگە بەڕێگای ئەو یاساو ڕێسایانەی خۆی تێبگەیت کە ژیان چۆن دەگوزەرێت. گرنگە کە هەنگاوی خۆت بهاوێژی نەک کۆپی هەنگاوی کەسانی تر بکەیت.لە سەرنەکەوتن مەترسە ،کاتێک کە هەنگاوەکانیشت ناتەواو بوو ئەوا کەسانی شارەزا لە ژیان هەن یارمەتیدەر دەبن . گرنگە کە هەنگاوی خۆت هەبێت و خۆت شتەکان تاقی بکەیتەوەو بەری بکەویت.

٣/ ئامانجی خۆت لەبیر بێت
گەرچی تۆ بێ پلان ئەڕۆیت و ژیان ڕێئەکەیت بەڵام ناکرێت ئامانجەکەت لەبیر بچێت ،تۆ بۆ هەر شتێک و شوێنک هەنگاو بنێت ئەوا خاڵی گەیشتن و کۆتایی هەیە. ناکرێت ئیمپرۆڤیسێرەکردن وخۆکردەی و خۆزایی لەژیان تێکەڵاوبکەین لەگەڵ نەبوونی ئامانج لەژیان یان بەرش وبڵاوی.تۆ تەنیا شێوازی گەیشتن بە ئامانجەکەت ئیمپرۆڤیسێرە دەکەیت.

٤/ خێرابە لە هەنگاوی یەکەمت
تەنیا باسکردنی شتەکان بەس نیە بۆ ئەوەی شتەکان بکرێن،بۆ ئەوەی شتەکان لە قسەکردن دەرچن ئەوا پێویستیت بە هەنگاو و جولەیە.هەرکاتێک هەستتکرد کە کاتی ئەنجامدانیەتی ئەوا دوودڵ مەبەو باوەڕت بە ترپەی دڵت بێت و دەستبکە بە هەنگاوەکانت.گەر بێتوو هەنگاوەکانت دوابخەیت ئەوا چاوەروانی و خەونی زیاترت دەبێت ئەمەش کارەکەت لێ قوڕس دەکات . هەنگاوی یەکەم بهاوێژە پاشان بیر لە هەنگاوەکانی تر بکەرەوە.

٥ / کات بدە بەخۆت
ڕاستە کە تۆ لەژیان ئەجوڵێ و هەوڵدەدەیت ،بەڵام پێویستیت بە کاتیش هەیە.ناکرێت کە هەموو شتەکان بەخێرایی و پەلەپەل بکەین .حەق و کات بە هەموو هەنگاوەکانت ببەخشە بۆ ئەوەی تێبگەیت کەچۆن هەنگاوەکانت بە ئامانج گەیشتوون یان کێشەیان تێکەوتووە،هەر هیچ نەبێت تێگەیشتن و چارەسەر بدۆزیتەوە بۆ ڕێگریەکان،ئەمەش پێویستی بەکاتە.هەموو ئەم شتانە لە هەنگاو و پڕۆژەی دووەمتدا کار ئاسانی دەکەن بۆ ئەوەی بە ئامانج بگەیت.

٦/ تاقیکردنەوەی شتی تازە
خۆت بخەرە ساتی نەخوازراوو شتی تازە تاقی بکەرەوە ،دەتوانیت هیوایەتێکی تازەت تاقیبکەیتەوە یان شتێک بکەیت کە پێشتر نەتکردوە،ئەمەش وادەکات کە باوەڕت بەخۆت بێت و دەرگاش ئەکەیتەوە بەڕووی چەندین دەرفەتی تازە لەژیان.

٧/ ڕاهێنانی ڕۆژانە
ژیان بە هەموو ڕۆتین و چوارچێوەکانی هەندێک لە ئیمپرۆڤیسێرەی تێدایە ،جا بۆ ئەوەی بە باشی بتوانین کەسێکی خۆزایی و خۆکردەیی بین ئەوا ڕاهێنانی ڕۆژانەمان پێویستە.بۆنموونە ئەم ڕیگایە بگۆڕە کە رۆژانە لێوە هاتووچۆدەکەیت.یان هەندێک ڕۆتینی ژیانت بگۆرە کە لێیانەوە ڕاهاتووی،دەکرێت خواردن بێت یان جێگا گۆڕین .

٨/ چاوەڕی کاوس و شلەژان و قەرەباڵەغی بکە
تۆ بڕیارت داوە کە خۆڕسکانە و دوور لە لیستەو چوارچێوە بژیت،بەڵام ئەوەش بزانە کە ژیان کاوسێکی گەورەیە .هەندێک جار شلەژان ئاساییە لەکاتێکدا کە تۆ خٶرسکانەو خۆزایی مامەڵە دەکەیت .زۆر باش دەبێت کە چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە ئەشلەژێت و سەرناکەویت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا