پۆڵەتیک پرێس
ئەو کەسانەی برینی گەدەیان هەیە دەگەڕێن بەدوای ئەو خواردنانەدا کە گەدەیان هێور دەکاتەوە، هەندێک خواردن هەیە بەشێوەیەکی خێرا یارمەتی هێورکردنەوەی گەدە دەدات، هەندێکیش بە پێچەوانەوە ئازارەکەی زیاد دەکات.
ئەو کەسانەی برینی گەدەیان هەیە پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە:
-شیر
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە شیر ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات، بۆیە ئەو کەسانەی برینی گەدەیان هەیە پێویستە لە خواردنی شیر دووربکەونەوە.
-قاوە و خواردنەوە گازیەکان
قاوە و خواردنەوە گازیەکان ترشی گەدە زیاد دەکەن، ئەمەش زیان بە تەندروستی گەدە دەگەیەنێت و ئازارەکەی زیاد دەکات.
-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە بەهارات و چەوری
خواردنی توون یان چەور سووتان و برینی گەدە زیاد دەکەن.
-خواردنەوە کهولیەکان
خواردنەوە کهولیەکان دەبنە هۆی تێکچوونی گەدە و کرداری هەرس، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە برینی گەدە زیاد دەکات
ئەو کەسانەی لەم خواردنانە دوورکەوتنەوە پێویستە ژەمی بچووک لەکاتی دیاریکراودا بخۆن، هەروەها پێویستە بە هێواشی نان بخۆن، لەگەڵ ئەوەنەشدا لە جگەرە کێشان و دڵەڕاوکێی دووربکەونەوە.