پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بواری تەکنیکی تایبەتمەندی دەربارەی مۆبایلە نوێیەکەی ڕیەڵ می دەخەنەڕوو.
مۆبایلی ڕیەڵ می جی تی ماستەر شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن778جی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(180+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.