پۆڵەتیک پرێس-
كۆرۆنا پەتایەكی ترسناك و دوژمنێكی نەبینراو كارێكی وایكرد سەرتاپای جیهان بهەژینێت بەڕادەیەك كەهچ كەسێك لەوباوەڕەدانەبوو چۆك بەزۆرێك لە مرۆڤایەتی دابدات ، بەجۆرێك كەهیچی لەجەنگە جیهانیەكان كەمتر نەبوو ، بەڵام هەندێك چیرۆك نوس و رۆمان نوسەكان لەدوو توێی رۆمانەكانیاندا ئاماژەیان بەكۆمەڵێك نەخۆشی و دەردو پەتا داوە وەك پێشبینی یەك كەزۆرێك لەدیمەنی ناو رۆمانەكانیاندا ڕەنگ دەداتەوە ، بەڕادەیەك كەزۆرێك لەدیمەنەكانی ناورۆمانەكە دەڵێیت ئەمرۆیە و نوسەر لەناو واقعەكەدا ژیاوە .
ژنە نووسەری ئیرلەندی “ئیمادۆنفۆ ” سێ رۆمانی نووسیووە كەزیاتر چیرۆكی خەیاڵ ئامێزو چیرۆكی زانستین لەوانە ” ” The pull of the stars لە 21ی تەمووزی 2020 لەچاپدراوە”The wonder ” و foroy music ” ساڵی 2014 و 2016.
لەرۆمانی” The pull of the stars” ، نووسەر ئاماژەبە دەردەكانی سەدەی 18 دەكات ، هەرچەندە دواهەمین دەست نووسی لەمانگی مارت دا تەواو كرد واتە پێش ئەوەی كۆڤید 19 لەدەرگای هەموو جیهان بدات . هەردوودەزگای چاپی ئەمریكی و بریتانی پێیان باش نەبوو لەم ساتاناەدا چاپ بكرێت ، چونكە كاتی ئەوەنەبوو بۆیە ” ئیما” دەڵێت : ” هەستم شەرمەزاری و گەمژەیی دەكرد بەڵام وەك بابەت هەربەردەاوام بووم لەسەری ” .ئەم رۆمانە باسی خانمێك دەكات بەناوی ” جولیا” كە سستەرە لەنەخۆشخانەی منداڵ بوون لە” دبلن ” – خۆی كەنزیكەی 30كەس و براكەشی كەتازە لەجەنگ گەڕاوەتەوە تووشی نەخۆشی ئەنفلۆنزا دەبن ، هاوكات ئاماژەبەو ساتە گران و ناڕەحەتانەدەكات كە كەبەسر لاشەی خۆی و نەخۆشەكاندا دێت .
لەگرنگترین حاڵەتەكانی “ئیما” ئەوەیە كە “جولیا” پاش ئەو ململانێیەی لەگەڵ نەخۆشی و نەخۆشیەكاندا توانی خۆی خۆی بمینێتەوە و بەرەنگاری ڤایرۆسەكە بكات تەنانەت یەكێك لەنەخۆشەكان شووی نەكردووە لەترسی داب و نەریت و سروتەئاینی یەكان ناوێرێت دەرمان وەربگرێت .
جولیالەكاتی ئیشكردندا لەگەڵ دكتۆریًَكدا كاردەكات كە شارەزایی یەكی باشی نیە ، خۆی رۆڵێك پاڵەاونێك دەبینێت لەبواری مردن و ژیاندا . بۆیە دەتوانین بڵێین رۆمانێكە بۆهەمووسەردەمێك و بۆهەمووكاتێك چونكە ئەوكارەسات ونیشانانە ی كەساڵی 1918 بەرۆكی خەڵكی گرتبوو بۆ ئەمرۆ سوودی زۆرە هەروەك هۆكارەكانی خۆپارێزی و دوورە پەرێزی و نەوێرانی سەردانی یەكترو باوەش پیاكردن و بەكارهێنانی دەمامك .
رۆمانەكەی ” ئیمیا دۆنفۆ” تازەترین بەرهەمە كەپێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا نوسراوە ، بەڵام تازە گەیشتۆتە بەردەستی خوێنەرانی و دیمەنەكانی لەوە جوانتر دەركەوتن كە نوووسەر چاوەڕێی دەكردن و بەبیریدا نە دەهات كەئاوا بەوشێوە ناوازەیە دەركەوتن ، هەرلەم رۆمانەدا “The pull of the stars” لەترسی تووش بون بەڤایرۆس رێ بەكەس نەدراوە سەردانی نەخۆش بكات جگەلە نەهێشتنی تێكەڵاوی و لێك نزیك بوونەوە .. تەنانەت لە یەكێك لە رۆمانەكانی تر كەباس لە دەردو مەینەتی یەكانی سەردەمی تاعون دەكات رۆمانی ” هامنت” ی ژنە نوسەری ئیرلەندی “ماگی ئۆفارێڵز ” ە ، ساڵی 2020 لەچاپ دراوە ، باس لەخێزانێكی شكسپیر دەكات ، كوڕێكی هەیە بەناوی ” هامنت” كەلەساڵی 1596 بەهۆی تاعونەوە دەمرێ لەوساتانەی تەمەنی 11 ساڵان دەبێت .
یەكێك لەرۆمانەكانی تر ” The end of october ” ی نووسەری ئەمریكی “لۆرانس ڕایت ” ە ، كەلە28ی نیسانی 2020لەچاپ دراوە ، نوسەر زۆرترسناكانە ئاماژە بەكۆتایی بەمانگی ئۆكتۆبەر دەكات بەوەی كە زانایەكی كارامە پێشبینی ڤایرۆسێك دەكات كە خەڵكی ناچار دەكات لەماڵەوە بمێننەوە و خۆیان كەرەنتین بكەن و جگەلەوەی كۆمەڵێك خەڵكی زۆر دەبنە قوربانی و جیهان تووشی قەیرانێكی گەورەدەبێت بەوێنەی ئەمرۆكە تیای دەژین .
سەرچاوە : BBC Culture
ئامادەكردن و وەرگێڕان بەدەستكاریەوە : دكتۆر زانیار كەریم عەبدول