“داهاتووی عێراق بەرەو تونێلێكی تاریك دەڕوات”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئاماژەكان هەموو بۆ ئەوەدەچن هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام نادرێت و ئاییندەی عێراقیش بەرەوتونێلێكی تاریك دەڕوات كە ئەوسەری دیارنیە، لەگەڵ ئەوەی شیعە شكستی هێناوە لە حوكمڕانی، مانەوەی دۆخەكە بەمشێوەیە لەبەرژەوەندی ئەوانە.

سەلیم شوشكەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هەر لە سەرەتاوە كە بەرپرسە سیاسییەكان دەیانگوت پێویستە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدابكرێت، ئاماژەبوو بۆئەوەی ئەگەر هەیە لە كاتی خۆیدا نەكرێت، بۆیە پێم وانیە هەڵبژاردن لە 10ی مانگی تشرینی یەكەم ئەنجام بدرێت، بەهۆی ئەوەی عێراق وڵاتێكە رووداوی لەناكاوی زۆرە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: شیعە شكستیان هێناوە لە حوكمڕانی لە عێراقدا، شەقامی عەرەبی لە عێراق بەگشتی لە شیعە توڕەیە، لایەنە شیعەكانیش ناتوانن دەنگی خەڵك بە دەست بهێنن وە ناشیانەوێت ئەو پلە و پۆست و دەسەڵاتەی هەیانە لە دەستیان بچێت، بۆیە مانەوەی دۆخەكە بەمشێوەیە لەبەرژەوەندی ئەوانە.

باسی لەوەشكرد، عێراق بەرەو تونێلێكی تاریك دەڕوات، ئەوەی هەیە موقتەدا سەدر كە نزیكەی 60 كورسی پەرلەمانی هەیە بەشداری هەڵبژاردن نەكات و ئەگەرهەیە ئەیاد عەللاوی بكشێتەوە و بەدڵنیاییەوە هێز و رەوتەكانی دیكەش بەدوایدا دێن ئاماژەیە بۆئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی بڕیارلێدراودا ئەنجام نادرێت.

روونیشیكردەوە، لە دوای گەڕانەوەی تالیبان بۆ ئەفغانستان شیعەكان لە عێراق بیرۆكەی ئەوەیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ رۆحی بەرگری، لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا ئەمریكا شەڕی رەوتە شیعەكان دەكات یان شەڕی ناوخۆ سەرهەڵدەدات، وە یاخود حكومەتێكی كتوپڕ پێكدەهێنرێت، ئەمانە هەموو ئاماژەی موترسیدارن بۆ ئاییندەی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا