تۆڕێکی تیرۆرستی لە کەرکوک و سەڵاحەدین هەڵوەشێنرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لە دوو پرۆسەی جیادا لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین تۆڕێکی تیرۆرستی چوار کەسی هەڵوەشاندووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15 ی تەموزی 2021 بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاندووە، “هێزێکی تایبەتی حەشدەی شەعبی لە دوو پرۆسەی جیادا شانەیەکی تیرۆرستی لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین هەڵوەشاندووەتەوە کە لە چوار کەس پێکهاتوون”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە ئەنجامدراوە کە ماوەیەکە چاودێری جموجۆڵەکانی ئەو گروپە تیرۆرستیە لەنێوان کەرکوک و سەڵاحەدین دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا