کۆمیسیۆن دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکەکەی ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی لە پۆستەکەی ڕەتکردەوە.

هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف، دوای چەند کاتژمێرێک لە بڕیاری موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر هات کە ڕایگەیاند لە حکومەت دەکشێتەوەو بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەش ناکات.

دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف، لەسەر پشکی ڕەوتی سەدر وەک بەرکەوتەی هەڵبژرادن کراوەتە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق .

کۆمیسیۆن دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15 ی تەموزی 2021 بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ” کۆمیسیۆن و سەرجەم کارمەندانی پابەندن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە لە 10 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا