براوەی خەڵاتی بووکەری نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرا کرا

ئەم بابەتە 86 جار بینراوە

پۆلەتیک پرێس-

ئا : ئالان پەری

خانمە نووسەری گەنجی هۆڵەندی (ماریکا لوکاس ڕاینفێڵد) دەبێتە براوەی خەڵاتی بووکەری نێودەوڵەتی بۆ ڕۆمانی: (پەشێوی ئێوارە) .

ماریکا ی تەمەن ٢٩ ساڵ دەبێتە گەنجترین نووسەر لە مێژووی خەڵاتەکە و لە مێژووی ئەدەبی هۆڵەندی کە ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.

ئێوارەی ٢٦ ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕێی لایڤی پێگەی خەڵاتی بووکەری نێودەڵەتی براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا کرا کە بڕی 50,000 هەزار پاوەندی بەریتانی بەیەکسانی لەگەڵ نووسەری ڕۆمانەکە و وەرگێڕەکە دابەش دەکەن.

ڕۆمانی (پەشێوی ئێوارە) باس لە چیرۆکێکی ناخهەژێن دەکات لە بارەی خێزانێکی جوتیاری گوندنشین کە لە ناکاو کوڕە هەرزەکارەکەیان (ماتیس) لە ڕوداوێکی خنکاندا گیان لەدەست دەدات، لەو کاردانەوەیش خێزانەکە دەکەونە گێژاوی تراومایەکی ئێجگار بێشومار، بەتایبەت بۆ خوشکە دە ساڵەکەی کە هەر ئەویش بە شێوەیەکی سادە ڕوداوەکان دەگێڕێتەوە.

لیژنەی دادوەرانی خەڵاتەکە لە نێوان شۆرت لیستی شەش ڕۆمانی تر ئەو ڕۆمانەیان بەباشتر زانی کە نووسەری ژنی گەنجی پێنج وڵاتی تر بوون ئەوانیش: ئێران و ئەرجەنتین و مەکسیک و ژاپۆن لەگەڵ کوڕە گەنجێکی ئەڵمانی. بەمەش ڕێکارەکانی لیژنەی ئەم خەڵاتە دەردەخات کە زیاتر جەخت لەسەر بەرهەمی گەنجەکان دەکاتەوە لەم ساڵانەی دواییدا.

سەرچاوە: پێگەی فەرمی خەڵاتی بووکەری نێودەوڵەتی

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک