ئەپڵ ئامێرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت بۆ پاراستنی باتری مۆبایلەکەت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئامێرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت، کە بە تایبەتی پارێزگاری لە تەمەنی باتری  ئایفۆنەکان دەکات.

ئامێرەکەی ئەپڵ ناوی (ماگ سەیف)ە، بە نرخی ٩٩ دۆلاری ئەمریکی، بەپێی بڵاوکراوەکان هاوشێوەی مۆبایلێک دەبێت.

توانای ئامێرەکە ٢٠ واتە، دەتوانێت بە خێراییەکی زۆر ئایفۆنەکەت بارگاوی بکاتەوە، ئەگەر بە شەحنەوە بێت یاخود نا.

هەروەها خێرایی وەرگرتنی بارگاوی کردنی ئامێرەکە لە کاتژمێرێکدا هەزار و ٤٦٠ میللی ئەمپێرە، ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بارگاوی کردنی مۆبایلەکە بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی سەرەکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا