ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی کازمی و مەکگۆرک

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەمیانی کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق کرا.

لەبەیاننامەیەکی حکومەتی عێراقدا باس لەوەکراوە، مستەفا کازمی و برێت مەکگۆرک لەمیانی کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەبوارە جیاجیاکاندا کردووە و ئامادەکارییان کردووە بۆ بەستنی خولی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق.

هاوکات، باسیان لەمیکانیزمەکانی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و چوونە قۆناغێکی نوێی هەماهەنگی ستراتیژی کرد بەجۆرێک، کە ببێتەهۆی گەشەسەندنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی ئاسایش و سەروەری عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لەدوای پشووەکانی جەژنی قوربان لەواشنتۆن خولی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا