وەزیری تەندروستیی: کۆرۆنای دەلتا لەهەرێم دەستنیشانکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەوشی کۆرۆنا دووهێندە و زیاتر بووە بەبەراورد بەماوەی رابردوو، وتیشی: کۆرۆنای دەلتا لەهەرێم دەستنیشانکراوە و بڵاوبووەتەوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاقیگەکانی هەرێم توانیویانە بەفەرمی کۆرۆنا لەجۆری دەلتا دەستنیشان بکەن و بڵاوبووەتەوە.

وتیشی: داوا لەهاوڵاتیان دەکەین پابەند بن بە بەستنی ماسک و لەڕۆژانی جەژنی قورباندا کەمتر قەرەباڵغی دروست بکەن.

لەبارەی پێدانی ڤاکسینیشەوە وەزیری تەندروستیی وتی: تا ئێستا لەهەرێمی کوردستان %9ی ئەو کەسانەی ئامانجی ئێمەیە کە لەسەرووی 18 ساڵییەوەن و ژمارەیان سێ ملیۆن و 256 هەزار هاوڵاتین، ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا