گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە عەفرین دەدۆزرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی تورکیا گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لەشاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دۆزییەوە و بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش گۆڕە بەکۆمەڵەکە لە 20 تەرم پێکهاتووە.

لەوبارەیەوە تۆڕی عەفرین پۆست بڵاویکردەوە، گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەنزیک زانکۆی عەفرین دۆزراوەتەوە و 20 تەرمی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی تێدابووە.

ئەوەش هاتووە، دوای هەڵکەندن بەقوڵایی 15 بۆ 20 مەتر، ژمارەیەکی زۆر تەرمی لەگوێنینراو لەعەفرین دۆزراونەتەوە.

لەهەمانکاتدا و بەگێڕانەوەیەکی جیاواز لەسەر ئەم بابەتە دەوترێت، دەسەڵاتدارانی ئەمنی عەفرین گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە کە پێکهاتووە لە 35 تەرم، کە بەر لە سێ ساڵ پێش ئێستا کوژراون.

بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا نەتوانراوە ناسنامەی ئەو کوژراوانە دەستنیشان بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا