زیانەکانی تەندروستیەکانی سوشی

پۆڵەتیک پرێس

سوسی یەکێکە لە خواردنە گرنگەکانی ژاپۆنیەکان، لەم ساڵانای دوایشدا بە شێوەیەکی بەرچاو لە وڵاتان بڵاو بۆوە، لە چێشتخانەکاندا کە ماسی پێشکەش دەکەن، سوشیش هەیە، بەڵام هەندێک زیانی هەیە لەسەر تەندروستی  پێویستە بیانزانیت.

چەند توێژینەوەیەک ئەنجام دراون هۆشداری دەدەن دەربارەی خواردنی سوشی، بە تایبەت بە هۆی ئەوەی ماسی خاوی تێدایە زیانەکانیش بریتین لە

١-ژەهراوی بوون بە قورقوشم، سوشی بڕێکی زۆر قورقوشمی تێدایە، کانزایەکە خواردنی دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونت، ئەم ژەهراوی بوونەش چەندین مەترسی تەندروستی هەیە وەک

١-جوڵەی قورس

٢-لاوازی مێشک

٣-زوو ماندوو بوون لە کاتی ڕۆیشتن

٢-ژەهراویبوون بە خۆراک، بەهۆی ئەوەی ماسی خاوی تێدا بەکار دەهێندرێت، ڕێژەیەکی زۆر لە کەڕوو بەکتریای تێدایە، کاریگەری لەسەر جەستە دروست دەکات، ئەو ژەهراویبوونەش دەبێتە هۆی، ڕشانەوەو کێشە لە کرداری هەرس دا.

٣-سوتانەوەی گەدە، سرکەی زەنجەبیلی ژاپۆنی لە دروست کردنی سوشیدا بەکار دەهێندرەت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە گەدەو سوتانەوەیگەدە.

٤-ماددەی پارێزگاری(المواد الحافظة)، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە اددەی پارێزگاری تێدایە دەبێتە هۆی وەرەمی شێرپەنجەیی و زیان بە جگەر دەگەیەنێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا