بیستۆکی تەندروستی پاوەرباد پرۆ بەرهەم دەهێندرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئامازیفت بیستۆکێکی نوێی بێ تەل دەخاتە بازاڕەکانەوە، کە توانای کەم کردنەوەی دەنگی دەرەوەی هەیە، بە نرخی ١٥٠ دۆلار دەبێت.

بیستۆکی نوێی بێتەلی پاوەرباد پرۆ بە دیزاینێکی کلاسیکی دروست کراوە، هیچ هاوشێوەیەکی نیە لە بازاڕەکاندا.

بیستۆکی پاوەر بادس پرۆی بێ تەل، هەستەوەری لێدانی دڵی پێوە بەندە کاتێک لە گوێچکەتایە، چاودێری لێدانەکانی دڵ دەکات، لە کاتی وەرزش کردندا.

بیستۆکو بێ تەل، کار لەسەر ئاگادار کردنەوەی بەکارهێنەر دەکات، کاتێک ڕێژەی لێدانی دڵ لە ڕێژەی ئاسایی تێ دەپەڕێت.


هەروەها یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی بیستۆکەکە بریتیە لە چاودێری کردنی ڕێکبەندەکانی بەکارهێنەر، بۆ ئەوەی زیاتر تەندروست بن.

بیستۆکەکە دەنگی دەرەوە هەڵدەوەشێنێتەوە، سێ مایکی هەیە بۆ ناردنی دەنگ بە توانای ٤٠ دیسەیبڵ.

هەروەها تایبەتمەندی بلوتوزی 5.0ی هەیە، بەرگری لە ئاو دەکات، باتریەکەی دەتوانێت ماوەی ٣٠ کاتژمێر بمێنێتەوە، لە ١٥ ی مانگی تەمموز لە بازاڕەکاندا دەبێت بە نرخی ١٥٠دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا