حاجی ئۆمەران: هاوڵاتیان ناتوانن بەئۆتۆمبێلی تایبەت گەشتی ئێران بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ئەوهاوڵاتیانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن، لەبەر هەبوونی هەندێک گرفتی تەکنیکی و ئیداری، لە ئێستادا ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشتی  ئێران بکەن.

سیروان حسین، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئێمە بە بەردەوامی لە رێگەی پەیوەندییەکانەوە لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران لە گفتوگو داین بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە و دانانی رێکار و میکانیزمێکی گۆنجاو تاکو گەشتیاران بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان هاتوچووی وەلاتی ئێران بکەن.

وتیشی، داوا لە هەموو گەشتیاران و هاولاتیانی هەلگری پاسپۆرتی عیراقی دەکەین بە ئوتومبیلی تایبەتی خۆیان سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بەمەبەستی گەشت کردن بۆ ولاتی ئێران.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای چارەسەركردنی كێشەكە بابەتە رێک دەخرێت و پاشان هاوڵاتیان لەئاگاداردەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا