بەهۆی وێنەیەکی سیڵفیەوە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕوداوێکی نامۆدا کچێک بە دەستی خۆی لەپێناو وێنەیەکی سێڵفی کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەستێرەیەکی بەناوبانگی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام دوای ئەوەی ویستی لەسەی تاڤگەیەک وێنە و ڤیدیۆ بگرێت و بەشداری پێبگات لەگەڵ 6000 هەواداری کەوتە خوارەوە و مرد، ڕۆژنامەیەکی بەڕیتانی باس لەوە دەکات سۆفیا چیونگ تەمەنی 32 ساڵە لە ڕووباری تسینگ دای نزیک یوین لۆنگ لە هۆنگ کۆنگ لە بەرزی 16 پێوە کەوتە خوارەوە و مرد.

پێش ڕووداوەکە سۆفیا ڕۆژەکەی لەگەڵ سێ هاوڕێی لە باخچەی ها پاک لای بەسەردەبرد، دواتر سۆفیا سەرکەوت بۆلای تاڤگەکە بۆ وێنە گرتن لەکاتەدا قاچی خلیسکاو کەوتە خوارەوە، هاوڕێکانی ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە فریاکەتنی خێراوە کرد و سۆفیایان گەیاندە نەخۆشخانەیەک لە هۆنگ گۆنک، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیاندا بەداخەوە گیان لەدەستدانی سۆفیایان ڕاگەیاند.

سۆفیا لە لاپەڕەت تایبەتی خۆی لە ئینستگرام لەگەڵ هەوادارانی ژمارەیەکی زۆر وێنە و وەرزشەکانی ڕۆشتن بۆ دووریەکی زۆر و چالاکیە وەرزشەکانی دیکەی بەشداری دەکات، لە لاپەڕە تایبەتیەکەشی نوسیویەتی” ژیان دەبێت چێژی لێببینیت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا