وادەی تانەدان لەیاسای بودجەی گشتی عێراق دوادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق وادەی تانەدان لەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021ی دواخست بۆ مانگی ئابی داهاتوو.

لەبەیاننامەیەکدا دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە دواخستنی وادەی تانەدان لەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ 24ی ئابی داهاتوو.

ئەوەش هاتووە، حکومەت تانەی لەسەر زیاتر لە 10 ماددەی یاسای بودجە تۆمارکردووە کە دیاترینیان ماددەی “پترۆدۆلار و پشتیوانی جوتیاران”ە، بەپێی قسەی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش ئەم تانەدانە کاریگەری لەسەر یاسای بودجە دانانێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە 31ی ئاداری رابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا