پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سهرۆکی لیژنهی سامانە سرووشتییەکان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێنی پێداوین بەشێک لە باج و رسوماتی سەر کۆمپانیاکانی هێنانی بەنزین هەڵبگرن، بەومەرجەی كوالێتی بەنزین باش بكەن، بەوهۆیەوە گۆرانكاری لەنرخی بەنزیندا دەكرێت”.
گولیزار رهشید سندی، جێگری سهرۆکی لێژنهی سامانی سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “دوای بەرزبونەوەی نرخی بەنزین بەدواداچونمان بۆ هۆكاری بەرزبونەوەكەی كردووە و بەنوسراوی فەرمی سەرۆكایەتی پەرلەمان و وەزارەتی سامەنسروشتیەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە”.
وتیشی “دوای جەژن وەك نوێنەری لیژنەكە و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و یەكە ئیداری و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبینەوە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش بەنیازە لە رێگەی چەند بڕیار و رێوشوێنێکەوە نرخی بەنزین دابەزێنێت و چاودێریی نرخی سهرجهم بهنزینخانهکان دهکات و دهبێت سهرجهم بهنزنیخانهکان به یهک نرخ بهنزین بفرۆشن و جیاوازیی لە نرخەکان نەبێت”.
بەوتەی جێگری سهرۆکی لیژنهی سامانە سرووشتییەکان لە چەند رۆژی داهاتوو باج و رسومات لەسەر کۆمپانیاکانی هێنانی بەنزین کە 20 جۆر رسوماتییان لەسەربوو، ئەوە کەمدەکرێتەوە، قۆرخکاری ناهێڵدرێت و کۆمپانیاکان سەرپشک دەکرێن بۆ هێنانی بەنزین بە نرخی کەمتر و کواڵێتی باشتر