بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە سوریا دەكرێتە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە 13ی تەمووزی 2021 بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە ناوچەی دێرئەلزوری سوریا بەئامانج گیرا و هێرشی مووشەكی كرایەسەر، لەماوەی دوو رۆژیشدا، ئەوە دووەمجارە ئەو بنكە سەربازییە بەئامانج دەگیرێت، بنكە سەربازییەكە لەناو یەكێك لەگەورەترین كێڵگە نەوتییەكانی سوریادایە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی ئەو لایەنە ئاشكرا نەكراوە كە هێرشەكەی بۆ سەر ئەو بنكەیە ئەنجامداوە.

بەمدواییانە چەندین جار بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا كراونەتە ئامانج، رۆژی 11ی ئەم مانگەش، ئەو بنكەیە رووبەڕ‌ووی هێرشی مووشەكی بوەوە، رۆژێك پێش ئەوەش، واتا لە10ی هەمان مانگدا، تەقینەوەیەك لەناو بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە كێڵگەی (كۆنیكۆ) كە بەگەورەترین كێڵگەی غاز دادەنرێت لەسوریا، روویدا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک