پێشمەرگە كێوماڵی داعش دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئۆپەراسیۆنێکی مەیدانیدا فەوجی2 ی لیوای3 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان،کێوماڵکردنی بەشێک لەناوچەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی كردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی پێشمەرگە ئەو ناوچانەیان پشکنیوە، کە گومانی هەبوونی تیرۆریستانی داعشی لێ دەکرێت.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاماژە بەوەشدەكات، هێزەکەی پێشمەرگە دوای کێوماڵکردنی ناوچەکە بەسەرکەوتووانە گەڕانەوە بارەگاکانی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا