بە بەهای ملیۆنان دۆلار، پێشمەرگە پێداویستی سەربازی لە هاوپەیمانان وەردەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەهای ملیۆنان دۆلار کەرەستە و کەلوپەلی سەربازی ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2021 ڕایگەیاند، چەندین کەلوپەل و پێداویستی و بارهەڵگری سەربازی بە بەهای چوار ملیۆن و 600 هەزار دۆلار ڕادەستی هێزەکانی پێسمەرگە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “ڕادەستکردنی ئەم کەلوپەل و پێداویستیانە لە چوارچێوەی سندوقی پارەدارکردنی ڕاهێنان و دابینکردنی پێداویستی هێزەکانی پێشمەرگەیە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کە لە ساڵی 2014 وە جێبەجێ دەکرێت”.

پارەدارکردنی ئەم پرۆگرامە لەچوارچێوەی بودجەی ساڵانەی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا