لە دهۆک یەکەم یەکەی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ ئاوارە سورییەکان دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری ئاوارەو پەنابەران کردنەوەی یەکەم یەکەی تەندروستی تایبەت بە کوتانی ئاوارە سورییەکانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

نووسینگەکە ئەمڕۆ سێشەممە 13 ی حوزەیرانی 2021، یەکەیەکی تەندروستی تایبەت بە پێدانی ڤاکسینی بە ئاوارە سورییەکانی هەرێمی کوردستان لە کەمپی دۆمیزی پارێزگای دهۆک کردەوە.

لەبارەیەوە ڕەشید حسێن، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری ئاوارەو پەنابەران ڕایگەیاند، ئەمە یەکەم یەکەیە لەسەر ئاستی عێراق تایبەت بێت بە ئاوارەکان، ئامانج لە کردنەوەی کوتانی سەرجەم ئاوارەکانی کەمپی دۆمیزی پارێزگای دهۆک و بۆ ڕێگریکردنە لە توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

ڕەشید حسێن داواشی لە سەرجەم ئاوارەکانی ناو کەمپەکە کرد ناوی خۆیان تۆمار بکەن. هاوکات لە هەردوو حکومەتی بەغدا و هەولێریش کرد یەکەی تەندروستی دیکە لە کەمپەکانی دیکەی پارێزگای دهۆک بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا