پەرلەمان: پێویستە لێپێچینەوە لەحکومەتەکەی کازمی بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان جەختی لەوەکردەوە، پێویستە لێپێچینەوە لەحکومەتەکەی مستەفا کازمی بکرێت، بەهۆی ئەو ئاگرەی شەوی رابردوو لەنەخۆشخانەی ئیمام حسێن کەوتەوە.

لەبەیاننامەیەکدا ئەرشەد ساڵحی رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرکردەی کوتلە سیاسییەکان تایبەت بووە بە ئاگرەکەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن کە تایبەتە بە توشبووانی کۆرۆنا لەپارێزگای زیقاڕ.

ئەوەشی ئاشکراکرد، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، پێویستە لێپێچینەوە لەحکومەتەکەی کازمی و وەزارەتی تەندروستیی بکرێت بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لەناوەندە تەندروستییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لەنەخۆشخانەی ئیمام حسێن لەپارێزگای زیقاڕ کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین کەس بوونە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا