پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باڵیۆزی ئەمریکا لەبەغدا نیگەرانی خۆی بۆ رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن دەربڕی و وتی: هەست بەخەمێکی قوڵ دەکەم لەبیستنی هەواڵی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن.
ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەبەغدا رایگەیاند، “هەست بەخەمێکی قوڵ دەکەم لەبیستنی هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەی ئیمام حسێن لەناسڕیە” و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان دەربڕی و وتی: هێشتا ئەمریکا پابەندە بەپشتیوانیکردنی هاوبەشانی لەعێراق.
شەوی رابردوو ئاگرێکی مەترسیدار لەنەخۆشخانەی ئیمام حسێن کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس بوونە قوربانی.
دوای رووداوەکە چەندین بەرپرس و لایەنی فەرمی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی هاوسۆزی خۆیان بۆ قوربانیانی رووداوەکە دەربڕی و پەرلەمانی عێراقیش سێ رۆژی دایە حکومەت بەمەبەستی رادەستکردنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە.