زاخۆ رووبەڕووی نەجەف دەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ 13ی حوزەیران لە خولی نایابی عێراقدا یانەی زاخۆ لە نێو یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی نەجەف ببێتەوە.

لە ئێستا یانەی زاخۆ بە 46 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییەو دەیەوێت یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت.

لە بەرامبەردا یانەی نەجەف، كە ئەم وەرزە بە ئاستێكی بەرز یاریی دەكات، بەكۆكردنەوەی 68 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەكەدا دێت.

ئەركی زاخۆ لە یارییەكەی ئەمڕۆدا زەحمەت دەبێت، چونكە نەجەف دەیەوێت وەرزی داهاتوو بەشداریی خولەكانی ئاسیا و عەرەبی بكات بەوەش هەموو هەوڵی خۆی بۆ بردنەوەی یارییەكەدا دەخاتەكار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا