لەبارەی كەمبونەوەی غازی ماڵان روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەبارەی كەمبونەوەی غاز و دروستبوونی كێشە لە دابەشكردنی روونكردنەوە دەدات و دەڵێت “لەسنوری پارێزگای سلێمانی هیچ كێشەیەكی غاز بونی نییە”.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “ئاگاداری سەرجەم کارگەکانی غاز دەکەین لەسنوری پارێزگای سلێمانی پەیوەندی بکەن بەلیژنەکانی بەرێوبەرایەتیمانەوە بۆ وەرگرتنی بەشە غازی شلی خۆیان”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی “هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە، کەهیچ کێشەیەک لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بۆ دابەش کردنی غاز بوونی نییە و بەشی پێوستی رۆژانەی هاوڵاتیان غاز لەبەردەستە، هچ هەوڵێك بۆ كەمبونەوە و گرانبونی لەئارادا نیە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین، دەنگۆی كەمبونەوەی غازی ماڵان و گرانكردنی نرخەكەی لەئارادایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا