هۆكاری كێشەكانی ڤاران و ریاڵ مەدرید ئاشكرا كرا

میدیا ئیسپانیاییەكان هۆكاری سەرەكی كێشەی نێوان رافائیل ڤاران و یانەی ریاڵ مەدریدی ئسپانی ئاشكراكردووە كە بووەتە هۆكاری ئەوەی ئەو یاریزانە ئامادە نەبێت بۆندەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێبكاتەوە.

میدیاكانی ئەو وڵاتە باس لەوەدەكەن، هەرچەندە هاوینی 2022 بۆندی ڤاران لەگەڵ یانەكەی كۆتایی دێت، بەڵام یاریزانەكە ئامادەنییە بەهۆی كەمی مووچەكەیەوە بۆندەكەی بەو شێوەیە نوێ بكاتەوە كە ریاڵ دەیەوێت.

بەپێی زانیاری میدیا ئیسپانییەكان، یانەی ریاڵ مەدرید بۆندێكی پێشكەشی رافائێل ڤاران كردووە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە یاریزانەكەیان بمێنێتەوەو مووچەی ساڵانەیان بۆ كردووە بە حەوت ملیۆن یۆرۆ، بەڵام یاریزانەكە بەوە رازی نییە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڤاران داوایكردووە لە بەرانبەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی موچەی ساڵانەی بۆ 12 میلۆن یۆرۆ بۆ زیادبكرێت، بەڵام ریاڵ مەدرید بەوە رازی نییە ئەوەش وایكردووە تائێستاش كێشەكانی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەی بەردەوامی هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا