دوو كەس لە كودەتاچییەكانی ئوردون سزا دران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگایەك لە شانشینی ئوردون بڕیاری سزای 15 ساڵ زیندانیكردن دەدات بەسەر دوو كاربەدەستی پێشووی وڵاتەكەدا بەتاوانی هەوڵدان بۆ كودەتاكردن لە كۆشكی پادشایەتیدا.

ئەم هەوڵی كودەتایە بووە مایەی دروستبوونی قەیران و كێشە لەناو شانشینی ئوردوندا كە بە وڵاتێكی سەقامگیر دادەنرێت لەو ناوچەیەی جیهاندا.

باسم عەوەزەڵا، سەرۆكی پێشووی دادگای پادشایەتی و هەروەها شەریف حەسەن بن زاید، نێردراوی پێشووی عەرەبستانی سعودیە، لە دادگادا تۆمەتباركراون بە پیلانگێڕان بۆ ڕوخاندنی شا عەبدوڵای دووهەم، تا شازادە حەمزەی زڕ برای شا عەبدوڵا ببێتە پادشای ئوردون.

عەوەزەڵا و بن زاید، كە پەیوەندییەكی زۆریان هەیە لەگەڵ عەرەبستانی سعودیەدا بە هاندان دژی سیستەمی فەرمانڕەوا و هەروەها بە كاری تێكدەرانەی دەشێت ببێتە مایەی دووبەرەكی لە كۆمەڵگەدا تۆمەتباركراون.

عەوەزەڵا، كە ڕەگەزنامەی عەرەبستانی سعودیەی هەیە و بن زاید لە 21ی مانگی 6ەوە دادگاییكردنیان دەستیپێكردووە، ئەگەر بە هەموو ئەو تاوانانەی ڕووبەڕوویان كرابوونەوە لە دادگادا تاوانبار بكرانایە، ئەوا ڕووبەڕووی 20 ساڵ زیندانیكردن دەبوونەوە.

پارێزەرەكانی عەوەزوڵا و بن زاید دەڵێن تانە لە بڕیارەكەی دادگای ئاسایشی ئوردون دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا