مۆزەخانەیەکی خەیاڵی توشی سەرسوڕمانت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەشاری میلانۆی ئیتاڵیا، بۆ هەموو هەوادارانی یارییە جۆراوجۆرەکان بە شێوەی بینراو، مۆزەخانەی خەیاڵی کرایەوە.

ئەم جۆرە مەتحەفە بۆ یەکەم جار، لەسەر دەستی ڕۆکۆ زیفکۆفیتچ کرایەوە، لە پایتەختی کرواتیا لە ساڵی ٢٠١٥دا، دواتر لە ٣٢ شار لە ٥ کیشوەری جیهاندا کرایەوە، وەک دوبەی، پاریس، شیکاگۆ، قاهیرە، لە کۆتایشدا لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا لە ئیتاڵیا دەرگای ئەم مۆزەخانەیە کرایەوە.

بەپێی بڵئو کراوەکان، مۆزەخانەی خەیاڵ لە ٥ ژووردا دەتخاتە خەیاڵەوە هەستەکانت لە خشتە دەبات، وەک لە ژوورێکدا، کە بە ئاوێنە ڕووپۆش کراو وێنەی خۆت بێ کۆتا دەبینیت، هەروەها تونێلێک سەر لە جەستە جیا دەکاتەوە هاوسەنگیت لە دەست دەدەیت، هەموو یارییە خەیاڵیەکان بە شێوەی بینراو دەبینیت.

بەپێی ڕۆژنامەکان ڕووبەرێکی فراوانی هەیە بۆ هەوادارانی، کە دەتوانن بە دڵی خۆیان وێنە بگرن و خۆشی بکەن لە ماوەی کاتژمێرێکدا، ڕێگە دەدات بە ئەقڵ یارییە خەیاڵیەکان ئەزموون بکات.

مۆزەخانەی وەهم، زیاتر لە ٧٠ جۆر یاری تێدایە، نرخی بلیتەکان لە ١٨ یۆرۆوە دەست پێ دەکات بۆ مداڵان بە ١٢ یۆرۆیە، منداڵی خوار ٥ ساڵ بە خۆڕاییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا