فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمڕۆ دووشەممە فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق زیادیکرد و گەیشتە 226 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەند بەڕێژەی %8.13 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 226 ملیۆن و 735 هەزار و 591 دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 209 ملیۆن و 412 هەزار و 444 دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا