ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی ئێران دەكەن ئاگادار دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی نیشنگەی سلێمانی ئاگاداری ئەو ئەو هاوڵاتیانە دەكات كە لەسنوری دەروازەكەوە سەردانی ئێران دەكەن دەبێت ڕەچاوی چەند خاڵێك بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی نیشنگەی سلێمانی لە ئاگاداریەكدا رایگەیاند “ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەین، ئەوانەی كە لە دەروازەی سنوری باشماخەوە سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن:

1. پێویستە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە جۆری (PCR) كردبێت و لە كاتی گەشتەكەیدا ئەنجامەكەی پێبێت.

2. هیچ هاوڵاتیەك بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی بنكە سنورییەكان نەكات، هەروەها پێویستە هەڵگری یەكێك لەم جۆرە ڤیزانە بێت (نەخۆشی، بازرگانی و وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندن).

لەئاگاداریەكەی نشینگەی سلێمانیدا هاتووە، هەر هاوڵاتیەك بەبێ جێبەجێكردنی ئەو دوو خاڵەی سەرەوە، لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێگای داخڵ بوونی پێنادرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا