ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی ڤیڤۆ ئێس10 ی ڕادەگەیەنێت.

مۆبایلی ڤیڤۆ ئێس10 کێشەکەی 191 گرامە، ئەستوریەکەی 7.29 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.44 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2376/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی1100 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی77 ئێم سی ناینی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(108+48+2) مێگاپێکسڵ هەیە دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4200 میلی ئەمپێرە، بڕیارە مۆبایلەکە بەهەردوو ڕەنگی خۆڵەمێشی و پەمەی بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا