باشترینەكانی یۆرۆی 2020 دەستنیشانكران

دوای كۆتایهاتنی یارییەكانی یۆرۆ كە تێیدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بووە پاڵەوان لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی جیهانییەوە گۆڵكارو باشترینەكانی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2020 دەستنیشانكران.

جیانلوجیجی دۆنارۆما گۆڵپارێزی ئیتاڵیا كە ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردو توانی نازناوی پاڵەوانێتییەكە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەدەستبهێنێت وەك باشترین یاریزان دەستنیشان كرا.

هاوكات كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی بە تۆماركردنی پێنج گۆڵ و ئسیستێك وەك گۆڵكاری پاڵەوانێتییەكە دەستنیشانكرا.

لەلایەكی دیكەوە پێدری یاریزانی ناوەڕاستی ئیسپانیا وەك باشترین یاریزانی لاوی یۆرۆی 2020 دیاریكرا كە توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، تەنانەت لویس ئینریكی راهێنەری ئیسپانیا سەرسامی خۆی بەو ئاستە بەرزەی ئەو یاریزانە دەربڕی و رایگەیاند، پێدری تەنانەت لە ئینستای یاریزانی پێشووی ئیسپانیاش باشترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا