بەهای دۆلار 148 هەزاری تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەكانی هەرێم نرخێكی نوێی تۆماركرد بەشێوەیەك، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 148 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە 12ی حوزەیرانی 2021، لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد.

وتیشی “لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بە 148 هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ بەهای 100 دۆلار بە 147 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا