جێگرەوەی میسی ئامادەیە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پێی دەچێت ئیتر بە تەواوەتی یانەی بەرشەلۆنە و لیۆ میسی لە یەكدی جوودا ببنەوە هەواداران و هاندەرانیش كە حەسرەت و چاو پڕ لە فرمێسكەوە لە پۆڵگا بڕوانن كە درێسی ژمارە 10 دادەكەنێت و بۆ ئەبەد بەجێیان دەهێڵێت.

هەواڵەكان لە یانەكانی ئەوروپاوە زۆرن سەبارەت بە هەوڵی پەلكێش كردنی میسی، بەڵام لە لایەكی ترەوە كەس باس لەوە ناكات ئاخۆ میسی ڕۆیشت كێ‌ شوێنگرەوەی دەبێت و دڵی هاندەرانی بەرشەلۆنە دەداتەوە و پۆڵگایان لە بیر دەباتەوە لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە كە بە ڕۆیشتنی لیۆ یانەی بەرشەلۆنە درێسی ژمارە 10 بۆ یاریزانێك ئامادە دەكات كە شتێك لە جادووی لیۆ پێشكەش بكاتەوە ئەویش سایدۆ مانی سەنیگالی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ ڕیدزە كە ئەمی دواییش ئیدارەی یانە پاڵەوانەكەی ئینگلتەرای ئاگادار كردۆتەوە دەیەوێت بڕوات و بۆندەكەی نێ‌ ناكاتەوە لەگەڵیان.

سایدۆ مانی دەخوازێت جارێكی تر لەگەڵ كومان یاری بكاتەوە بەو پێیەی لە ڕابردووشدا لە ڕیزی یانەی ساوزهامبتۆن یاری كردووە لەگەڵی ئێستاش دەیەوێت ڕوو لە بەرشەلۆنە بكات تا جارێكی تر لەگەڵ ڕاهێنەرەكەی یەك بگرنەوە تەنها شتێكیش ڕێگر دەبێت لەو نێوەندە دا ئەوەیە ئاخۆ بەرشەلۆنە كێ‌ دەداتە یانەی لیڤەرپول لەگەڵ بڕێك پارەدا تا ئەو یانەیە دەستبەرداری مانێ‌ ببێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا