دادگای میسر دوابڕیاری لەسەر چارەنووسی رابەری ئیخوان موسلیمین دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگایەكی وڵاتی میسر سزای زیندانیكردنی هەتا هەتایی دەركرد بۆ محەمەد بەدیع رابەری ئیخوان موسلیمین و نۆ ئەندامی ڕێكخراوەكە، بڕیارەكە دوا بڕیارە و هیچ پێداچوونەوەیەكی تری یاسایی هەڵناگرێت.

ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی ئەو 10 كەسە كراونەتەوە بریتین لە شكاندنی زیندان و كوشتنی پۆلیس لە كاتی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2011 گەلی میسر دژ بە ڕژێمی حوسنی موبارەك، سەرۆكی ئەو كاتەی میسر.

موحەمەد بەدیع، ڕابەری باڵای ئیخوانولموسلمین و نۆ ئەندامی تری ئەو ڕێكخراوە لە ساڵی 2019دا یەكی بە 25 ساڵ زیندانیكردن سزا دراون، ئەمەش بەپێی یاسای میسر زیندانیكردنی هەتا هەتاییە.

دادگای پێداچوونەوەی میسر كە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە بۆ دادگاكانی تاوان لەو وڵاتەدا، رۆژی یەكشەممە 11ی حوزەیران هەشت كەسی تری سەر بە ئیخوانەكانی بەبێتاوان ناساندووە، ئەو هەشت ئەندامەی ئیخوان كە بەرپرسیارێتییەكانیان لە ئاستێكی نزمدا بووە، پێشتر سزای 15 ساڵ زیندانیكردنیان درابوو بەسەردا بە تاوانی توندوتیژی كردن لە كاتی ئەو خۆپیشاندانانەی بووە مایەی ڕوخاندنی حوسنی موبارەك سەرۆكی پێشووی میسر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا