پەرلەمانتارێكی یەكێتی 62 به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی لەسەر راكان جبوری دەداتە دادگاو لایەنە پەیوەندارەكان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، 62 بەڵگەی گەندەڵی لەسەر راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك ئاشكرا كردووەو دواتر بەڵگەنامەكانی ئاراستەی دادگاو تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق كردووە.

جەمال شكور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو 62 بەڵگەیەی تایبەت بەگەندەڵی لەسەر پارێزگاری كەركوك كۆی كردووەتەوە ئاراستەی سەرۆكایەتیەكانی ئەنجومەنی وەزرانی عێراق، سەرۆكایەتی كۆمار، پەرلەمان و سەرۆكایەتی دادگای باڵای فیدڕاڵی و دەستەی نەزاهەی كردووە.

وتیشی، تەواوی دۆسییەكان تایبەتن بەگەندەڵی لەبواری پرۆژە ستراتیژییەكان و دابەشكردنیان بەشێوەی نادادپەروەرانە لەپارێزگای كەركوك بەتایبەت به‌ بابه‌تی بەهەدەردانی بودجەی گشتی كه‌ له‌ ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك گەندەڵی گەورەی تێدا كراوه‌.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، چەندین فەرمانی دەستگیركردن لەسەر گەندەڵی و بەهەدەردانی بودجەو داهاتی گشتی بۆ راكان جبوری پارێزگاری بەوەكاڵەتی كەركوك دەرچووەو دەبوو ئێستار پارێزگاری كەركوك لەزیندان بووایە بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە بڕیارەكان وەك خۆی جێبەجێنەكراوە.

جەمال شكور ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە دادگاكان لەعێراق وەك پێویست نین بۆ مامەڵكردن لەگەڵ كەیسەكانی گەندەڵی و هەندێك جار بەپارە كەیسەكە یەكلا دەكەنەوە بەڵام ئەوان بەردوام دەبن لەجوڵاندنی دۆسییەكانی گەندەڵی لەسنوری پارێزگای كەركوك و لەدوارۆژیشدا پارێزگاری بەوەكاڵەتی كەركوك سزای خۆی لەسەر ئەنجامدانی گەندەڵییەكان وەردەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا