هواوی کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات ڕکابەری کۆمپیوتەرەکانی سامسۆنگ و ئەپڵ دەکات.

کۆمپیوتەری هواوی مەیت پاد11 پێکهاتەکەی لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە شوشەکەشی بەشێوەیەکە بەرگەی ڕوشان دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10.95 ئینج و دیقەی پیشاندانی2560/1600 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکرای ڕووناکیەکەی 276 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن865 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

کۆمپیوتەرەکە قەڵەمی زیرەکی بۆ نوسین و وێنەکێشان هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، سیستمی جی پی ئێس و دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی3.1ی هەیە، خێرای پاتریەکەی 7250 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا